کوردستانی
شه‌پۆلێكى باران بارین به‌ڕێوه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام هه‌یه و له دوو رۆژى داهاتوو ئه‌گه‌ر بارانى به‌لێزمه و هه‌وره‌تریشقه‌ش هه‌یه.
پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا بە مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بەهۆی بەردەوامی کاریگەری دەریایی ناوەڕاست پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشەممە له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك باران بارین هه‌بووه".
باسی له‌وه‌شكرد " له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوو ئەگەری تاوە باران لەگەڵ هەورەتریشقە و هەورەگرمە ئەگەری تەرزەیش هەیە بەڵام گشتگیر نیە و لە هەندێ ناوچە جیاوازە".
هه‌فته‌ى رابردوو شه‌پۆلێكى باران بارین هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه و له چه‌ندین شوێن لافاو دروستبوو، به‌هۆى لافاوه‌وه له قه‌ره‌داغ چوار شاخه‌وان لافاو بردنى و خنكان.
ع،ه