کوردستانی

سودانى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هاته‌ ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هاته‌ ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق له‌سه‌ر دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هاته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت هۆكاره‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌.

محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند "نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ نه‌بوونى پاره‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندى رێككه‌وتن نه‌بووه‌ و داهاته‌كانى نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ و كارى نه‌كردووه‌ بۆ به‌ بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".

حكومه‌تى عیراق بڕیاریدابوو مانگانه‌ له‌كاتى خۆى له‌گه‌ڵ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش بنێرێت به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندبووه‌ و تا ئێستاش دیار نییه‌ى كه‌ى مووچه‌ى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان