کوردستانی
ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە گەرمیان زۆر بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی بارانبارین كە لەم ساڵدا ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، ئاستی ئاوی ژێر لە گەرمیان بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
حامد جومعە، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەوی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"رێژەی زۆری بارانبارینی ئەمساڵ بووەتە هۆی زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی لە گەرمیان و بە تایبەت شاری كەلار".
وتیشی"لە ناو سەنتەری شاری كەلار ئاوی ژێرزەوی بە نزیكەی یەك مەتر بەررزبووەتەوە، بەڵام لە دەرەوەی شاری كەلار و دوورتر لە شاری كەلار ئەو رێژەیە كەمتر دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی نزیكی رووباری سیروان لە شاری كەلارەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" رێژەی بەرزبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی بەردەوام دەبێت تا مانكی شەش و حەوت، بەڵام دواتر وردە،وردە دادەبەزێتەوە تا دیسان جارێكیتر وەرزی بارانبارین دەستپێدەكاتەوە".
ئ.پ