کوردستانی

چوار جار ئاگر كەوتووەتەوە، بەڵام كەس قەرەبوو نەكراوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار جار ئاگر كەوتووەتەوە، بەڵام كەس قەرەبوو نەكراوەتەوە
مەودا میدیا-
دوای كەوتنەوەی ئاگرەكەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری هەولێر، ئەوە چوارەم جارە لەمساڵدا ئاگری گەورە لە بازاڕەكانی هەولێر دەكەوێتەوە، بەڵام تا ئێستاش هیچ یەكێك لە زیانلێكەوتووانی ئەو ئاگرانە قەرەبوو نەكراونەتەوە و هیچ بڕیارێكیش لەو بارەیەوە نییە. 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند" بەهۆی ئاگرەكەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری هەولێرەوە ژمارەیەك لە كارمەندانی بەرگریی شارستانی و هاوڵاتییانیش بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش بەر هاوڵاتییان و كاسبكارانی ئەو بازاڕە كەوتووە".

بەپێی ئەو زانیارییانەش كە بڵاوكراونەتەوە، بەهۆی ئاگرەكەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری هەولێرەوە، نزیكەی 380 دووكان سووتاون و زیانیان بەركەوتووە. 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەوە چوارەم جارە تەنها لەم ساڵدا ئاگری گەورە لە بازاڕەكانی شاری هەولێر دەكەوێتەوە و زیانی زۆر بەر كاسبكاران و خاوەن دووكانەكان كەوتووە، بەڵام  حكومەتی هەرێم تا ئێستا قەرەبووی زیانلێكەوتووانی نەكردووەتەوە. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان