کوردستانی

مەرزی پەروێزخان زۆرترین جموجوڵی بازرگانی تێدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەرزی پەروێزخان زۆرترین جموجوڵی بازرگانی تێدایە
مەودا میدیا-
ئاژانسی میهری ئێرانی لە زاری عەلی ئەسغەر، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی كرماشانەوە بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا زۆرترین رێژەی هەناردەی دەرەكی لە ئێرانەوە بەرەو عیراق لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بووە. 

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بڕی كەلوپەلی هەناردەكراو لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق  گەیشتووەتە یەك ملیۆن و 600 هەزار تۆن تەنها لە مانگی نیساندا كە ئەوەش بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پێشوو، بە رێژەی 47% زیادیكردووە.

باسی لەوەشكردووە، لە هەمان مانگدا لە دەروازەی پەروێزخانەوە 486 هەزار تۆن كاڵا هاوردەكراوە كە ئەمەش بە بەراورد بە دەروازەكانی دیكەی ئێران، زۆرترین بڕە كە لەو دەروازەیەوە هاوردەكراوە. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب