کوردستانی
ئەمڕۆ تاوەباران بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و نمەباران و تاوەبارانیش بەردەوام دەبێت لەگەڵ هەورەبروسكەی ناوبەناو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچەكانی باكوری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم، ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە كە خێرایی با مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (یەك تا سێ) پلە بەراورد بە دوێنێ.
سەبارەت بە رۆژی سێشەممەش ئاماژەی بەوەكردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە سنوری باشوری پارێزگای دهۆك و سنوری پارێزگای هەولێر لە كاتەكانی بەیانی زوو تاوەبارانی مام ناوەند و هەورەبروسكە دەبێت.
ئ.پ