کوردستانی

چوار ساڵە كرێی خوێندن بۆ خوێندكارانی كەركوك خەرج نەكراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار ساڵە كرێی خوێندن بۆ خوێندكارانی كەركوك خەرج نەكراوە
مەودا میدیا-
ماوەی چوار ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستان خەرجكردنی كرێی خوێندنی بۆ خوێندكارانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان كە لە زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخوێنن، راگرتووە. 

هێرۆ شێخ عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدانی كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند" بە فەرمانی ژمارە 23 لە ساڵی 2020 حكومەتی هەرێمی كوردستان خەرجكردنی كرێی خوێندنی خوێندكارانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانی لە زانكۆكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم راگرتووە و تا ئێستاش هیچ بڕیارێك نییە بۆ دەستپێكردنەوەی". 

وتیشی"بڕیاردراوە تەنها مامەڵەی ئەو خوێندكارانە وەربگرین كە دانیشتووی شاری كەركوك و دەوروبەرین و فۆرم و كارتی نیشتمانی پارێزگاكەیان هەیە، بەڵام تائێستا هیچ فەرمانێك بۆ خەرجكردنی كرێی خوێندن بۆ ئەوانیش دەرنەچووە".  

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" پێشتر تا ساڵی 2019-2020 حكومەتی هەرێم كرێی خوێندنی بۆ خوێندكارانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان خەرج دەكرد، بەڵام لەو كاتە بەدواوە راگیراوە". 
ئ.پ


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان