کوردستانی
هەورەبروسكە زیان بە هەولێر دەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە" پێشنێوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی هەورەبروسكەوە تاوەری هێڵی ئەنتەرنێتی بەڕێوەبەڕایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڕاوە و بەهۆیەوە راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان راگیراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەنەوە كە باس لە گیانلەدەستدانی كارمەندێكیان دەكەن بەهۆی هەورەبرووسكەوە، ئەوەشی هەبووە تەنها هاوڵاتییەك بووە و ئەویش لەهۆشی خۆی چووە و دواتر باری تەندروستی ئاسایی بووەتەوە".
لەلایەكی تریشەوە پزیشكی دادی هەولێر رایگەیاند"تەرمی دووكرێكار بە مەبەستی توێكاری پزیشكی براوەتە پزیشكی دادی شارەكە كە بەهۆی هەورەبرووسكەوە گیانیانلەدەستداوە".
ئ.پ