کوردستانی

سه‌رۆك كۆمارى ئێران چى به‌ بارزانى وت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆك كۆمارى ئێران چى به‌ بارزانى وت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌نێوان ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران و نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكيى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ راشكاویی داوایه‌كى له‌ سه‌رۆكى هه‌رێم كردووه‌.

میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ سەرۆک کۆمارى ئێران به‌ بارزانى وت "رێگری لە ئیسرائیلییه‌كان و دەستوپەیوەندەکانی دژە شۆڕش بکەن لە خراپ بەکارهێنانی هەرێمی کوردستان لە دژی ئێران".

باسى له‌وه‌شكرد "عیراقێکی بەهێز و پتەوکردنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی لە چوارچێوەی عیراقێکی یەکگرتوودا هەمیشە خەم و جەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پاڵپشتی ئێران بۆ کورد، چ لە سەردەمی رژێمی سەدام و چ هەڵەبجە  و هێرشی داعش، دەیسەلمێنێت کە ئێران پاڵپشت و دۆستێکی گەورەیە لە رۆژە سەختەکاندا بۆ عیراق و کوردستان".

هه‌روه‌ها وتى "ئێمە متمانەمان بە نیازپاکی و دۆستایەتی برا عیراقی و کوردەکانمان هەیە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی رق و کینەی دوژمنان، لە نێویاندا ئیسرائیل، بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران، چاوەڕوانین حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان بە رەهایی رێگری لە هەر جۆرە خراپ بەکارهێنانێکی خاکی ئەم ناوچەیە لە دژی ئێران لە لایەن دوژمنی ئیسرائیل و گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە بگرن".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان