کوردستانی
كۆمسیۆنى عیراق: ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن و بانگه‌شه ده‌ستپێده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى كۆمسیۆنى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامین له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆمسیۆن له هه‌موو لق و پارێزگاكان به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان".
وتیشى "له ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین چاپى ناوى كاندید و لیسته‌كان كۆتایی پێبهێنین".
باسى له‌وه‌شكرد "له واده‌ى خۆى كه 10ى مانگى ئایاره، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كات و پێویسته لیست و كاندیده‌كان پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كان بن".
ع،ه