کوردستانی
مه‌سرور بارزانى په‌شیمان بووه‌وه و وایزانى رادیۆیه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌ناى بۆ دادگاى فیدراڵیی بردووه و داواى كردووه هه‌رچى زووه دادگاكه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان رابگرێت.
پێشتر مه‌سرور بارزانى، دادگاى فیدراڵیی به دادگایه‌كى ناده‌ستوریی و نایاسایی ناو ده‌هێنا، ئێستا خۆشى په‌ناى بۆ بردووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چاودێران و چالاكان ده‌ڵێن، ئه‌و كاره‌ى مه‌سرور كردویه‌تى رادیۆیه و په‌شیمان بوونه‌وه‌یه له قسه‌كانى رابردووى به‌رانبه‌ر به دادگاكه.
مه‌سرور بارزانى له سكاڵاكه‌یدا داواى كردووه دادگاى فیدراڵیی بڕیارێك ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان رابگرێت.
پێشتر مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه "پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ته‌واوى زراوى له هه‌ڵبژاردن چووه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكيى هه‌رێمى كوردستان هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى به‌غداى كرد‌و و رۆژى رابردووش سه‌ردانى ئێرانى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن دوابخرێت".