ئابووری

هەواڵێكی خۆش بۆ كارمەندانی كەرتی تایبەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێكی خۆش بۆ كارمەندانی كەرتی تایبەت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، پێویستە خاوەن كارەكان لەو دۆخەدا پارەی كرێكارەكانیان بدەن ئەوەش بە پاڵپشت بە ماددەی 65 لە یاسای كاری ساڵی 1987.

عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند "بەهۆ ئەو دۆخەوە كە توشی هەرێمی كوردستان بووە زۆربەی کارمەندانی کەرتی تایبەت بێکار لەماڵەوە دانیشتوون، پێویستە سەرجەم خاوەنکارەكان بە پاڵپشت بە هەردوو برگەکانی ماددەی 65 لە یاسی کار ژمارە 71ی ساڵی 1987 مووچەی کرێکارەکانیان خەرج بکەن وەکو ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی".

ئەوەش خراوەتەڕوو " دەبێت کارێکی باش بۆ دەستگیرۆیی کرێکاران و بەردەوامی دەستەبەرکردنی کرێکاران لە بەرێوەبەراتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێر، سلێمانی و دهۆک کە زامنکردنی مافی ژیان و پاشەڕۆژی کرێکار و خانەوادەکانیانە، هەروەها پڕۆسەیەکی بەمەدەنیکردن و پارێزگاریکردنی مافە لە کوردستانی خوشەویستدا".
Qaiwan
Qaiwan