کوردستانی
مامۆستایانى وانه‌بێژ دانامه‌زرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌فته‌ى رابردوو ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ناوى زیاتر له 37 هه‌زار مامۆستاى وانه‌بێژى داوه به محه‌مه‌د سودانى بۆ ئه‌وه‌ى دابمه‌زرێن، دوێنێ سودانى ره‌تیكردووه‌ته‌وه بودجه‌یان بۆ ته‌رخانبكرێت بۆ دامه‌زراندنیان.
كاروخ عه‌بدوڵا، نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه بودجه ته‌رخانبكات بۆ مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بكرێنه گرێبه‌ست".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و كاره قورسه و له‌ئێستادا ناتوانن پاره بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و مامۆستایانه ته‌رخانبكه‌ن".
له هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك زۆر مامۆستاى وانه‌بێژ هه‌ن و به‌رده‌وام خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ى بكرێن به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست.
ع،ه