کوردستانی

تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى نۆيه‌مى بنه‌ڕه‌تی ده‌ستپێكرد... پرسیاره‌كانیان جیاوازن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى نۆيه‌مى بنه‌ڕه‌تی ده‌ستپێكرد... پرسیاره‌كانیان جیاوازن؟

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ى ئایارى 2024،  تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تی له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكرد و یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیش ده‌ڵێت "سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانیان كردووه‌ و هیچ گرفتێكیان نییه‌، هه‌روه‌ها یه‌ك شێوازى پرسیاره‌ له‌ ته‌واوى كوردستان".

عومه‌ر محه‌مه‌د، یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژى تاقیكردنه‌وه‌كانه‌ و له‌ كاتژمێر حه‌وتى به‌یانى له‌ ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرد و پرسیاره‌كانیش یه‌ك شێوه‌یه‌ و بایكۆت نه‌بووه‌ هۆى جیاوازى له‌ شێوازى پرسیاره‌كان بۆ سه‌رجه‌م خوێندكاران".

وتیشى "له‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى 419 هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌ 10 په‌روه‌رده‌دا (پێنجوێن، ده‌ربه‌ندیخان، دوكان، چه‌مچه‌ماڵ، سه‌یدسادق، قه‌ره‌داغ، شاره‌زور، شارباژێر، رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات له‌ ناوه‌ندى شارى سلێمانى) كه‌ له‌ سه‌رجه‌میان 28 هه‌زار و نۆ سه‌د و 34 خوێندكار به‌شدارن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئاماده‌سازى ته‌واویان كردووه‌ و هیچ گرفتێكیان نییه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كان و زۆر به‌ باشى ده‌ڕوات به‌ رێوه‌ و له‌ میانى سه‌ردانی كردنیشیاندا بۆ خوێندكاران، شێوازى پرسیاره‌كان ئه‌سته‌نگى دروستنه‌كردووه‌ لاى خوێندكار".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان