کوردستانی

لە ناوەندی شارەکان ئه‌گه‌رى تاوه‌باران هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ناوەندی شارەکان ئه‌گه‌رى تاوه‌باران هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى پێشبینییه‌كانى کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ لە ناوەندی شارەکان ئه‌گه‌رى تاوه‌باران هه‌یه‌ و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت، سبه‌ینێش ئەگەری نمەباران هه‌یه‌، و پلەکانی گەرماش 1-3 پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى کەشناسیی و بوومه‌له‌رزانیی هەرێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، سەبارەت بە بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەگشتیی بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، ناوەندی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەندێک کاتدا بارانبارین و هەورە تریشقەی دەبێت".

راشیگه‌یاندووه‌ "هەروەها لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە ئەگەری تاوەباران و لە کاتی بارانییش هەورە تریشقە دەبێت، ماوەی دابارین لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت، لە شەودا ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت".  

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ".

له‌ باره‌ى سبەینێ چوارشەممەشه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچەی جیاواز هه‌یه‌، وە بڕی دابارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "پلەکانی گەرما بەرز دەبێت بە 1-3 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 23  

سلێمانی: 21  

دهۆک: 22 

کەرکوک: 28

هەڵەبجە: 23 

زاخۆ: 22 

سۆران: 15

حاجی ئۆمەران: 12

گەرمیان: 30

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان