کوردستانی
ئێران به گرنگییهوه دهڕوانێته ههرێمى كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لەبارەی سهردانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان بۆ کۆمارى ئیسلامیى ئێران رایگهیاند، ئێران کورد لە عیراق بە هاوپەیمانی ستراتیژیی خۆی دەزانێت.
نازم دەباغ، نوێنهرى حكومهتى ههرێمى كوردستان له ئێران رایگهیاند "ئاسان نییە لە دۆخی سیاسی، مێژوویی و جوگرافیی ئێستای ناوچەکە، ئێران دەستبەرداری هەرێمی کوردستان بێت، یان هەرێمی کوردستان دەستبەرداری ئێران بێت، بەڵام پێویستە لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، یەک گوتاری هاوبەشیان هەبێت".
باسى لهوهشكرد "لە ساڵانی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەرزی و نزمیی زۆری بەخۆیەوە بینیووه، گرنگە هەردوو لا ئەم سیاسەتە لەبەرچاو بگرن و بە دوای دۆزینەوەی چارەسەردا بگەڕێن".
وتیشى "هەڵکردنی ئاڵاى كوردستان، نیشاندەری سیاسەتی ئەو وڵاتەیە کە چۆن دەڕوانێتە کێشەکان و کورد".
ع،ه