کوردستانی
فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دڵنیاتان دەکەمه‌وه پرسى فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كان دەخرێتەوە ناو کارنامەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.
ئامانج ره‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "لە ماوەی ڕابووردو بە هاوکاری وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی راژە لەگەڵ سەرۆکی دیوان و سەرۆکی فەرمانگەی هەمئاهەنگیی راپۆرتێکی پڕ زانیاریمان لەسەر کەیسی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ئامادەکردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران".
باسى له‌وه‌شكرد "لەسەر بنەمای زانیاریەکانی ناو لیستی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی گرێبەست، لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و چاودێریی دارایی فیدڕاڵیش لیستی موچەكانیان وەک گرێبەست پەسەندکرا".
وتیشى "فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست هێزێکی گەورەی کارن لە ناو دامەزراوەکانی حکومەت و ژمارەیان 30 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، کە ئەرک و لێپرسراوێتی گەورەیان لە ئەستۆیە و ناکرێت کەیسەکەتان نادیدە بگیرێت".
ع،ه