کوردستانی

كۆڵبه‌رێكى ترى كورد له‌ بانه‌ كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆڵبه‌رێكى ترى كورد له‌ بانه‌ كوژرا

مه‌ودا میدیا-

كۆڵبەرێک بە ناوی عەتا رۆستەم‌پوور، خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی سوپاى پاسداران له‌سنورى هه‌نگه‌ژاڵى بانه‌ كوژرا.

رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌ "رۆژى رابردوو ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ ته‌قه‌ى لێكراوه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ ده‌ستداوه‌".

تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە گوازراوه‌ته‌وه‌ و تاکو ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ناوبراو، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

له‌ ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو زیاتر له‌ 20 كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ى سوپاى پاسداران له‌ سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران كوژراون و ساڵانه‌ش ده‌یان كۆڵبه‌ر ده‌كوژرێن.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان