کوردستانی
یهكێتى: راگرتنی كارەكانی كۆمیسیۆن دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ملیۆنان دۆلار و شڵەژان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
به مهبهستى ئهنجامدانى ههڵبژاردنى ئهم خولهى پهرلهمانى كوردستان له وادهى خۆیدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سکاڵای یاسایی لە دادگاى فیدراڵیى تۆمارکرد و رایدهگهیهنێت "راگرتن یان هەڵپەساردنی كارەكانی كۆمیسیۆن لەمكاتە هەستیارەدا، دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ملیۆنان دۆلار و شڵەژان بۆ كارەكانی كۆمیسیۆن دروستدەكات".
سکاڵاکە لەلایەن شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه "داواكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن پێچەوانەی دەقی ماددەی 19ی یاسای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق ژمارە 31ی ساڵی 2019ی هەمواركراوە كە تێیدا هاتووە (لە بابەتەكانی پەیوەست بە كاروباری هەڵبژاردن، جگە لە بەردەم دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان، نابێت لە هیچ شوێنێكی دیكە تانە لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بدرێت)".
ئهوهش هاتووه "راگرتن یان هەڵپەساردنی كارەكانی كۆمیسیۆن لەمكاتە هەستیارەدا، كە ماوەیەكی زۆر كەم ماوە بۆ رۆژی دەنگدان و كۆمیسیۆن و گرێبەستەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن، لەوانەش چاپكردنی فۆڕمەكانی دەنگدان و گرێبەستی پڕۆگرامی ئامێرەكانی دەنگدان، دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ملیۆنان دۆلار و شڵەژان بۆ كارەكانی كۆمیسیۆن دروستدەكات".
ئهمه له كاتێكدایه، دوێنێ 6ی ئایارى 2024، بهمهبهستى دواخستنى هەڵبژاردنی ئهم خولهى پەرلەمانی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە دادگای فیدراڵيی سكاڵای دژی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان تۆماركرد.
پ ح ع