کوردستانی
لهسهر فرۆشتنى ئامێرى قۆپیهكردن دهستگیر كران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دوو تۆمەتبار كه لە رێگهی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بە نیازبوون سەماعەی قۆپیەكردن بفرۆشن، له لایهن ئاسایشهوه دهستگیر كران.
له راگەیەندراوێكدا كه ئەمڕۆ سێشەممە 7ى ئایارى 2024، دەزگای ئاسایشی هەرێم، بڵاویكردووەتەوە "لەشەوی 2024/5/3، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، لە چالاكییەكی بەرنامە بۆداڕێژراو، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە بەنیازی ساغكردنەوەی (سەماعەی قۆپیەكردن) بوون بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئامێرەكان بگەیەنن بە كڕیاران".
ئهوهش هاتووه "هەردوو تۆمەتبارەكە لەئێستادا بەماددەی (240) دەستگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهشى روونكردووهتهوه "دهزگاى ئاسایشى ههرێم، بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بۆ ڕێگریكردن لەهەر هەوڵێكی مامەڵەكردن بە (ئامێرەكانی قۆپیەكردن و پرسیاری ئەزموونەكان)، لە هەوڵەكانی بەردەوامە، بەمەبەستی فەراهەمكردنی كەشێكی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان".
پ ح ع