کوردستانی
بههۆى هەورەبروسکەوه ئاوی ماڵان دابەشناکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بههۆى ئهوهى هەورەبروسکە لە تاوەری کارەبای پڕۆژەی ئاوی ھەڵەبجە دهدات، سبەینێ ئاو دابەشناکرێت و دابەشکردنی ئاو لە هەڵەبجە راگیراوە.
ئهمڕۆ سێشهممه 7ى ئایارى 2024، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ھەڵەبجە رایگهیاندووه "بەھۆی لێدانی ھەورەبروسکە، لە یەکێک لە تاوەرەکانی کارەبای پڕۆژەی ئاوی ھەڵەبجە، پڕۆژەکە کارناکات".
له راگهیهندراوهكهدا كه دانیشتووانى پارێزگاكهى ئاگادار كردووهتهوه، ئاماژهى بهوهكردووه "رۆژی چوارشەممە دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت، تیمی تەکنیکی پڕۆژەکە کاری گۆڕینی ئەو بەشانەی تاوەرەکە دەکەن، کە لە کارکەوتوون".
روونیشیكردووهتهوه "رۆژی پێنجشەممە ئاو دابەشدەکرێت".
پ ح ع