کوردستانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى بایكۆتى راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامى راگرت و هۆكاره‌كه‌شى بۆ بڕیارى ده‌ستگیركردنى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دوینێ سێشه‌ممه، عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ساڵى 2020 ماسته‌رى خوێندووه و مۆڵه‌تى وه‌رنه‌گرتووه، به‌هۆیه‌وه بڕیاردراوه سزابدرێت و سزاكه‌ش یه‌ك مانگ زیندانیكردنه".
له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ته‌واوى كارمه‌ند و ئافسه‌رانى هاتوچۆى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كرد و كاره‌كانیان راگرت به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌وه كه به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سارى محه‌مه‌د، كارمه‌ند له هاتوچۆى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ته‌واوى كارمه‌ند و ئه‌فسه‌ره‌كان له‌به‌رانبه‌ر بڕیارى زیندانیكردنى به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆ بڕیاریانداوه بایكۆت بكه‌ن و ئه‌مڕۆ كارى هاوڵاتییان رایی ناكه‌ن".
ع،ه