کوردستانی

راگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر راگرتنى كاره‌كانى هه‌ڵبژاردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌ر راگرتنى كاره‌كانى هه‌ڵبژاردن

مه‌ودا میدیا-

ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق بڵاویكرده‌وه‌، هەڵپەساردنی رێوشوێنە هونەری و داراییەكانی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان تا كاتی یەكلابونەوەی سكاڵاكە لە دادگای فیدراڵی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان عێراق بڵاویكرده‌وه‌ "دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی كاركردن بە رێوشوێنە هونەری و داراییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تا كاتی یەكلابونەوەی سكاڵاكە لەبەردەم دادگای فیدراڵی".

بڕیاردراوه‌ به‌ "هەڵپەساردنی رێوشوێنە هونەری و داراییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی عێراق (2024)، تا كاتی یەكلابونەوەی سكاڵاكە لەبەردەم دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (126/فیدراڵی/2024)".

هه‌روه‌ها "راسپاردنی ئیدارەی هەڵبژاردنەكان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، ئەم بڕیارە لە پێگەی ئەلەكترۆنی كۆمیسیۆن بڵاوبكرێتەوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان