کوردستانی
لێپرسراوى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى: تانه‌مان له بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆن داوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تانه‌یان له بڕیاره‌كه‌ى كۆمسیۆنى عیراق داوه بۆ راگرتنى كاره‌كانیان.
رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یه‌كێتى رایگه‌یاند "بڕیارەکەی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بۆ هەڵپەساردنی کارە هونەریی و داراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەڕووی یاسایی و سیاسییەوە لەبەرژەوەندی دیموکراسی هەرێمدا نییه".
باسى له‌وه‌شكرد "تانه‌مان له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران داوه، بڕیارەکە لەکاتێکدایە، بەپێی دەستور نابێت هیچ سکاڵا‌و تانەیەک لەبارەی هەڵبژاردنەوە بدرێت".
وتیشى "لەکاتێکدا کە شه‌ش مانگ بەسەر بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردندا تێپەڕیوەو سکاڵاکەی مەسرور بارزانیش لەکاتێکدابووە، کە چەند رۆژێکی کەمی ماوە بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو"بەبۆچوونی ئێمە ئەو کارە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بووە، نەک تانەدان لە دابەشکردنەوەی کورسییەکان".
ع،ه