کوردستانی
دوو كه‌س پاره‌ى خێریی مزگه‌وت ده‌دزن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دوو كه‌س به تۆمه‌تى دزیكردن لە سندووقی خێریی مزگەوت، ده‌ستگیرا كران و پۆلیسی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "دانیان به تاوانه‌كه‌ياندا ناوه".
له راگه‌یه‌ندراوێكى پۆلیسدا هاتووه "تۆمەتبارەکان لەلایەن بنکەی پۆلیسی قەزای شارەزوورەوە دەستگیرکراون و پێشینەی تاوانی دزیی كردنیان هەبووە".
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردووه "تۆمەتبارەکان پێشتر لە سلێمانی ماتۆڕسکیل و سندووقی خێریی مزگەوتیان دزیوە، چوونەتە شارەزووریش بۆ دزیکردن".
راشیگه‌یاند "تۆمەتبارەکان خۆیان لەکاتی لێکۆڵینەوەدا وتوویانە پارەی سندووقی مزگەوتیان دزیوە".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى پۆلیس، (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) هەردوو تۆمەتبارەکەن و به‌پێى مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لە بەندینخانەدان.
پ ح ع