کوردستانی
باندێکی نێودەوڵەتیی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر لە سلێمانی دەستگیر كران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له شارى سلێمانى باندێكى نێودەوڵەتیی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر له لایهن دەزگای ئاسایشی ھەرێمهوه دهشتگیر كران و دەستیشگرا بەسەر بڕی 30 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ.
لە راگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئاشكرایكردووه "پاش کۆکردنەوەی زانیاریی و چاودێریی وردی ھێزەکانیان، بەڕێوەبەرایەتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بە ھەماھەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە ھۆشبەرەکانی حکومەتی عیراق، توانرا لە چەند ھەڵمەتێکدا باندێکی نێودەوڵەتیی بازرگانی ماددەی ھۆشبەر لە شاری سلێمانی دەستگیربکرێن کە پێکھاتبوون لە چوار تۆمەتبار، هاوکات دەستگیرا بەسەر بڕی 30 کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)".
روونیشیكردووهتهوه "لەئیستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (28) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکانی عیراق راگیراون و لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکەیان رادەستی دادگای تایبەتەکانی حکومەتی عیراق کران".
پ ح ع