کوردستانی

شەقامێكى ناو بازاڕى سلێمانى به‌ربه‌ست ده‌كرێت"پێشوه‌خته‌ كاره‌كانتان ئه‌نجامبده‌ن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەقامێكى ناو بازاڕى سلێمانى به‌ربه‌ست ده‌كرێت"پێشوه‌خته‌ كاره‌كانتان ئه‌نجامبده‌ن"

مه‌ودا میدیا-

شارەوانیی سلێمانی به‌ مه‌به‌ستى چاككردنى شەقامێكى ناو بازاڕ، شۆفێران و کاسبکاران و دووکانداران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ بۆ چه‌ند رۆژێك شه‌قامى (ژێر پردەکە) به‌ربه‌ست ده‌كرێت و داوایان لێده‌كات هه‌ر كارێكى گواستنه‌وه‌یان هه‌یه‌  پێشوه‌خته‌ ئه‌نجامى بده‌ن.

لە راگەیەنراوێکدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ى ئایارى 2024، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی  رایگه‌یاندووه‌ "بەمەبەستی کارکردن و چاککردنی بەشێک لە قیری شەقامی مەحوی لە ناو بازاڕ، رۆژی شەممە رێکەوتی 2024/5/11 لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی تا شەقامی سەیوان نزیک بازاڕی دۆلارەکە، شەقامەکە بەربەست دەکرێت".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاگاداری سەرجەم خاوەن دووکان و خاوەن گەنجینەکانی ئەو شەقامە دەکاتەوە، کە ھەرکارێکی گواستنەوە و ھێنانی کاڵایان ھەیە لە رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی ئەنجامی بدەن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان