کوردستانی

پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ نامۆیه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ نامۆیه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ حاڵه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس له‌ لایه‌ن تۆمه‌تبارانه‌وه‌ له‌ كاتى ده‌ستگیركردنیاندا رووى له‌ زیادبوون كردووه‌ و وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانیش ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ سروشتى كه‌سه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ كه‌مینه‌یه‌، له‌ هه‌موو دونیاشدا بوونى هه‌یه‌".

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "حاڵه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى پۆلیس له‌ لایه‌ن كه‌سانى داواكراوه‌وه‌ روو له‌ دیارده‌ بوون ناكات و زۆر كه‌مه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سلێمانى، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ساڵانى پێشووتردا به‌هۆى لێكتێنه‌گشتنه‌وه‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ زیاترهه‌بوونه‌".

وتیشى "ئه‌و حاڵه‌تانه‌ له‌ هه‌موو دونیاشدا هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندى به‌ سروشتى كه‌سه‌كه‌وه‌یه‌ كه‌ نایه‌وێت خۆى راده‌ستى پۆلیس بكات یان فێرى به‌رگریكردنه‌، له‌هه‌مانكاتدا كه‌سى وا هه‌یه‌ به‌ ته‌له‌فوون ده‌ڕواته‌ بنكه‌ى پۆلیس".

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌وان ئیشى یاسایی ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك چه‌ك به‌كاربهێنێت، بێ مۆڵه‌ت بێت یان مۆڵه‌تدار، رێكارى یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌ ماوه‌ى رابردوودا له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا، چه‌ندین جار هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش له‌ كاتى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباراندا تووشى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ بوونه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سى داواكراودا و بریندار و گیان له‌ده‌ستدانیشى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان