کوردستانی
كۆمه‌ڵى دادگه‌ری: دواخستنى هه‌ڵبژاردن قه‌بوڵكراو نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمەڵی دادگه‌ریی کوردستان بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ جارێکی دیکه هه‌رێمی کوردستان درایه‌وه ده‌ست چاره‌نووسێکی نادیار ئه‌و دادگایه‌ی تا دوێنێ به "ناده‌ستووریی و لیژنه‌ی سیاسیی و مه‌حکه‌مه‌ی سه‌وره" وه‌سف ده‌کرا، به‌کارهێنرا بۆ درێژه‌دان به‌م دۆخه ناله‌باره‌ی که هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ک شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان هاتووه "ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه رێزمان له بڕیاره‌کانی دادگای فیدراڵیی گرتووه، هیواداریشین ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وه‌ک چۆن ناچاربوون پێچه‌وانه‌ی قسه و هه‌ڵوێستی رابردوویان، رێی دادگای فیدڕاڵیی بگرنه‌به‌ر بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، بڕیاری هه‌مان ئه‌و دادگایه‌ش جێبه‌جێبکه‌ن که تایبه‌ته به "ته‌وتین"ـی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم".
باس له‌وه‌شكراوه "به بڕوای ئێمه ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌مه له دواخستنی هه‌ڵبژاردن، کۆی پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌کانیه‌تی که رۆژ به رۆژ به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی و نه‌مانی شه‌رعییه‌تی دامه‌زراوه‌کانییه‌وه، له لاوازه‌وه به‌ره‌و لاوازتر ده‌ڕوات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "حاڵ و واقیعی ئه‌مجۆره له حوکمڕانیی که بووه‌ته بار به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه، له‌هه‌ر وڵاتێکی دیکه بوایه، نه‌ک هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌درا، به‌ڵکوو ده‌بوایه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بکرایه".
ع،ه