کوردستانی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پارتى باش نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا، بافڵ جه‌لال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له په‌یمانگای نیولاین له واشنتن رایگەیاند، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پارتى باش نییه و ده‌كرێت باشترى بكه‌ین".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى رایگه‌یاند "ئێستا یه‌كێتی یەکبڕیار و یه‌كگرتووە، بۆیە هانیشتمانیانمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی رابردوو حوكممان له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات، تاوەکو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنین".
وتیشى "پارتی و یه‌كێتی دوو حزبی جیاوازن، بۆیە ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌ت و پێكهاته و بیركردنه‌وه‌شیان جیاوازە، پەیوەندی یەکێتی و پارتی باش نییە، بەڵام دەکرێت باشتر بکرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی نێوانمان، پێموایه په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان هه‌ندێكجار خراپ و هه‌ندێكجار باشن، هه‌ندێكجاریش زۆر خراپن و ئه‌مه یاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به وڵاتانی دراوسێوه هه‌یه به‌تایبه‌ت فشاره‌كانیان، بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كان نایاب نین، به‌ڵام باشن، و باشتر دەبن".
ع،ه