کوردستانی

ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان كرا به‌ قه‌زا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان كرا به‌ قه‌زا

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى به‌قه‌زابوونی خورماڵی واژۆ كرد و بڕیاره‌كه‌ش له‌ ئه‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت".
 
له‌ راگەیه‌ندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کورستان هاتووه‌ "ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانى، پاڵپشت به‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر رۆشناییى داواكاریى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌، بڕیارى دا به‌ هێنانه‌كایه‌ى قه‌زاى خورماڵ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحیه‌ى خورماڵ".
 
روونیشیكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، "له‌ ئه‌مڕۆوه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو رێكاره‌ ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن، به‌قه‌زاكردنى خورماڵ ده‌بێته‌ هۆى باشتربوونى ره‌وشى ناوچه‌كه‌ له‌ رووى خزمه‌تگوزاریى و كارگێڕییه‌وه‌ و خزمه‌تى زیاتر به‌ خه‌ڵك و هاوڵاتییانى ده‌كات".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان