کوردستانی
چاوهڕوانى چهند ساڵهى فهرمانبهران دهڕهوێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت به دابهشكردنى زهوى بهسهر فهرمانبهراندا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدهگهیهنێت "هەنگاوە كردارییەكانی دابەشكردنی زەوی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و دەبێت تاوەکو هەفتەی داهاتوو ژمارەی فەرمانبەران و شوێنی دابینكردنی زەوی لەسەر نەخشەدا دیاریبكرێت".
لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگهیاندووه "ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ى ئایاری 2024، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو".
راشیگهیاندووه "وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ كاری شارەوانییەكان كرد كە لە كۆبوونەوەی رابڕدوودا رایسپاردبوون بۆ زانینی ژمارەی مەزەندەكراوی فەرمانبەران و دابینكردنی زەوی و نەخشەی زەوی و دیاریكردنی شوێن و گرفتە تەكنیكی و یاساییەكان لە سنووری شارەوانییەكانیان بۆ ئەوەی بەزوویی فەرمانبەران لە بڕیارەكەی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زەوی سوودمەند ببن".
ئهوهش ئاشكرا كراوه "ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، جەختی لەسەر پەلەكردن لە پرۆسەكە كردەوە و داوای لێكردن تاوەکو هەفتەی داهاتوو دەبێت سەرجەم شارەوانییەكان راپۆرتێكی تەواو و تێروتەسەل ئامادە بكەن و تێیدا ژمارەی فەرمانبەران و شوێنی دابینكردنی زەوی لەسەر نەخشەدا دیاریبكرێت".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "وەزیری شارەوانی وتویەتی، ئەگەر زەوی لە سنووری ماستەرپلاندا بەردەستنەبوو، بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەویدا سوودمەند ببن، پێویستە ماستەرپلانی شارەوانییەکان فراوان بکەن و زەوی دابینبکەن".
پ ح ع