کوردستانی
ئهم كهسانه به گرێبهستێكى نوێ دادهمهزرێندرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
پاسهوانانى پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان به گرێبهستێكى نوێ دادهمهزرێندرێن و بە فەرمانى دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ ئەرکی نوێیان پێدهسپێردرێت و شایستەی داراییان بۆ هەژمار دەکرێت.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 9ى ئایاری 2024، له نووسراوێكدا به ژمارە (6115) کە ئیمزای ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، ئهوه خراوهتهڕوو " لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بڕیار درا بە دامەزراندنی هەموو پاسەوانانی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە گرێبەستێکی نوێ لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ".
روونیشیكراوهتهوه "لە کۆی ئەو سێ پاسەوانەی پێشتر بۆ ئەو پەرلەمانتارانە دابین کرابوون، پاسەوانێک بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ هەریەک لە ئەندام پەرلەمانەکان بەردەوام دەبن و دوو پاسەوانەکەی دیکەش دەخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆ و ئەرکی نوێیان پێ دەسپێردرێت".
له نووسراوهكهدا ئهوهش هاتووه "دوای تەواو بوونی ماوەی یەک ساڵەکە، ئەو پاسەوانەی لەگەڵ پەرلەمانتاران بوون، دەخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆ و ئەرکی نوێیان پێ دەسپێردرێت".
پ ح ع