کوردستانی

بكوژانى ئه‌و گه‌نجه‌ى بۆ ماره‌كردنى ژن بانگكرا و كوژرا ده‌ستگیر كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بكوژانى ئه‌و گه‌نجه‌ى بۆ ماره‌كردنى ژن بانگكرا و كوژرا ده‌ستگیر كران

مه‌ودا میدیا-

دووان له‌و تۆمه‌تبارانه‌ى كه‌ گه‌نجێكیان بانگكردبوو بۆ ماره‌كردنى خوشكه‌كه‌یان و له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر كوشتیان، له‌ لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیر كران و گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تباری سێیه‌میشدا به‌رده‌وامه‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ى ئایارى 2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر  بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌ "رۆژی 7ی ئه‌م مانگه‌، له‌شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر نزیك زانكۆی جیهان، هاوڵاتیی كارزان كەریم مه‌غدید له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه‌ كوژرا، دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵاتبوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر و خۆیان حه‌شاردابوو".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچوون له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ ناسنامه‌ و شوێنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستنیشانكران كه‌ هه‌ڵاتبوون بۆ سنووری بناری چیای قه‌ره‌چووغ، دواتر به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر توانیمان هه‌ردوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی  به‌ناوه‌كانی (م ،گ ،م) و (ه ، گ،م) ده‌ستگیر بكه‌ین".

ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكراشیكردووه‌ "له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، ده‌ستمان گرت به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه‌ له‌ دوای تاوانه‌كه‌ پێی هه‌ڵاتبوون، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سێیه‌م".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان