کوردستانی

به‌ گشتیی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ گشتیی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم كه‌ سه‌باه‌رت به‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بلچاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات "به‌ گشتیی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پله‌كانى گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "ئەمڕۆ  هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بە نزیكەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ".
 
ئاشكراشیكردووه‌ "سبەینێ شەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان".

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ". 

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 30

سلێمانی: 29

دهۆك: 30 

 زاخۆ: 32

هەڵەبجە: 31

كەركوك: 34

سۆران: 29

حاجی ئۆمەران: 19

گەرمیان: 35

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان