کوردستانی
له‌م پارێزگایه‌دا هه‌ڵمه‌تێكى تازه گیرایه به‌ر و به‌رده‌وامیشى ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له هه‌ڵمه‌تێكى فراواندا به‌هاوكارى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌ت و رێكخراوى هاناى ئاژه‌ڵان و پۆلیس، له ژێرپرده‌كه‌ى شه‌قامى مه‌وله‌وى سلێمانى كه شوێنى كڕین و فرۆشتنى ئاژه‌ڵانه، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵى ماڵى و كێوی و سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانیش باس له‌وه‌ده‌كات، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامى ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئایارى 2024، گۆران قادر، سه‌رۆكى لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "وەک لیژنە ھاوبەشەکانی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، ئەمڕۆ ھەینی بەشدار بوون لە ھەڵمەتێکی فراوان له ناوچه‌ى ژێرپرده‌كه‌ى ناو بازاڕ، لەگەڵ پۆلیسی رێكکاری و ھەردوو مەفرەزەی بەشی سلێمانی و بنکەی پۆلیسى دارستانى سلێمانى، هه‌روه‌ها بەھاوکاری رێکخراوی ھانای ئاژەڵان، كه ھەستاون بەجێبەجێکردنی بڕیاری دادوەر لە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی، به مه‌به‌ستى رێگریكردن له مامه‌ڵه‌كردنى كڕین و فرۆشتنى سه‌گ و پشیله و ئاژه‌ڵى كێوی".
وتیشى "له ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا توانییان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 11 پشیله كه به شێوازێكى نه‌شیاو مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرا و سه‌رجه‌م پشیله‌كانیش راده‌ستى رێكخراوى هاناى ئاژه‌ڵان كرا، بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى بكرێن له لایه‌ن ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وه‌ش به هاوكارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى ڤێته‌رنه‌ری سلێمانى".
له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت، گۆران قادر، روونیكرده‌وه "كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامى ده‌بێت چونكه جێبه‌جێكردنى بڕیارى سه‌رۆكایه‌تیی داواكارى گشتىییه و بڕیارى داوه‌رى له‌سه‌ره".
ژێر پردەکەی سلێمانی، دەکەوێتە شەقامی مەولەوی سلێمانى و به‌ناوبانگه به شوێنى كڕین و فرۆشتنى ئاژەڵ و پەلەوەری ماڵی و کێوی.
پ ح ع