کوردستانی
ئەرمەنییەکان و سریان و ئاشووری و کلدانییەکان هاوپهیمانییهكى نوێ دادهمهزرێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆکی هاوپەیمانیی حەمورابی رایدهگهیهنێت "هاوپەیمانێتییەکی نوێی سیاسیی بە ناوی (هاوپەیمانیی مەسیحی) دامهزراندووه كه نوێنەرایەتیی ئەرمەنییەکان، سریان و ئاشووری و کلدانییەکان دەکات"، دهشڵێت "هاوپەیمانییهكه یەکگرتوویی نێو ماڵی کریستیانەکان دەبێت بۆ کاری هاوبەش".
ئانۆ جەوهەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی حەمورابی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوێتى "ئێوارەی هەینی 10ی ئایاری 2024، لە بارەگای پەیوەندیی کلدانییەکانی جیهان لە عەنکاوە، ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانییەکە بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەرمەنەکان لە لیژنەی ئیداریی پێکهاتەی ئەرمەنی ئۆرتۆدۆکس و کۆمەڵەی رۆشنبیریی ئەرمەنەکان کۆبووەوە، کە هاوپەیمانەییەکە پێکهاتووە لە پارتی ئەنجومەنی نەتەوەیی کلدانی، پارتی بزووتنەوەی کۆمەڵەی سریان و پەیوەندیی کلدانییەکانی جیهان، پارتی یەکێتیی دیموکراتی کلدانی، رەوتی شلاما بۆ کاروباری کریستانەکان".
دهشڵیچت "لەو کۆبوونەوەیان پێشوازییان لە برا ئەرمەنەکانیان کردووە کە چوونەتە پاڵ هاوپەیمانی حەمورابی و دوای گفتوگۆکردن رێککەوتوون هاوپەیمانییەکی یەکگرتووی سیاسیی بە ناسنامەیەکی نەتەوەیی کۆمەڵگەی کریستیانەکان بە ناوی (هاوپەیمانیی مەسیحی) دابمەزرێنن".
ئانۆ روونیشیكردووهتهوه "هاوپەیمانی مەسیحی یەکگرتوویی نێو ماڵی کریستیانەکان دەبێت بۆ کاری هاوبەش، سیاسیی بەرگریکردن لە مافی تەواوی مەسیحییەکان کە لە هەناوی هاوپەیمانێتی حەمورابییەوە سەرچاوەی گرتووە و نوێنەرایەتیی ئەرمەنییەکان، سریان و ئاشووری و کلدانییەکان دەکات".
له درێژهى پۆستهكهیدا ئاماژهى بهوه داوه، تەواوی لایەنەکانی پێکهێنەری هاوپەیمانی مەسحی هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە لایەن دادگای فیدراڵیی بە بڕیارێکی نادادپەروەرانە دهزانن و جەختدهكهنهوه لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی و گەڕاندنەوەی هەر 11 کورسییەکەی کۆتا.
پ ح ع