ئابووری

هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا داهاتى نانەوتى رادەستى عیراق نەکردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا داهاتى نانەوتى رادەستى عیراق نەکردووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ پێى وته‌ى سەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێم، تاوه‌كو ئێستا داهاتى نانەوتى رادەستى عیراق نەکراوه‌.

هه‌ر به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌، لێکتێگەیشتنى باش لەنێوان حكومه‌تى عیراق و هه‌رێم دروستبووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا وه‌فدێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان  بڕواته‌وه‌ بۆ بەغدا تاوه‌كو ئەو پرسە یەکلاییبكه‌نه‌وه‌.

وا نزیكده‌بینه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى پێنج و هێشتا مووچه‌ى مانگى چوارى رابردوو دابه‌شنه‌كراوه‌ و حكومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێى وه‌زاره‌تى دارایی عیراقه‌ پاره‌ى مووچه‌یان بۆ ره‌وانه‌ بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دیار نییه‌ كه‌ى پاره‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت و ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ ماوه‌ى رابردوودا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ پرسى هاتنى پاره‌ى مووچه‌ و دواكه‌وتنى كۆتاییهاتووه‌ و مانگانه‌ له‌ واده‌ى خۆیدا مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان