جیهانی

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوە هات كە رۆژی رابردوو ئەمریكاو رووسیا رێككەوتنیان كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوتی جۆری برێنت لە بازاڕی بۆ سەر بۆ یەك بەرمیل 30 سەنت بەرزبووەوە و ئێستا یەك بەرمیل بە 23 دۆلار و  6 سەنتە.

هەروەها نەوتی جۆری خام یەك دۆلار و 21 سەنت بەرزبوەتەوە و بەوەش یەك بەرمیل بە 21 دۆلار و 30 سەنتە.

ئاژانسی رۆیتەرز باسی لەوەكردووە، ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت كە رۆژی رابردوو هەر یەكە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاو فلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و لە بارەی نرخی نەوت گفتوگۆ و رێككەوتنیان كردووە.
Qaiwan
Qaiwan