کوردستانی
ئەمهریکا و هەرێم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تاوتوێ دهكهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و گرنگی پشتیوانیی هەرێمی کوردستان لە کەرتی وزەی عیراق تاوتوێ دهكرێت.
لە راگەیهندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا رایدهگهیهنێت "جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە لە دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەردانی هەولێریش دەکات، و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".
ئهوهش هاتووه "پایت، لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی ئەو دەرفەتانە دەکات کە پشتیوانی لە هەنگاوی گواستنەوەی عیراق و هەرێمی کوردستان بەرەو وزەی پاک دەکەن و هەروەها باس لە گرنگی رۆڵی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی سەرچاوەی گازی سروشتی بۆ سەربەخۆیی عیراق لە رووی وزەوە دەکەن".
ههر بهپێى راگهیهندراوهكه "باس لە پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە رێگەی بۆری عیراق - تورکیا، ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ ئەوروپا".
پ ح ع