کوردستانی

ئه‌م هه‌نگاوه‌ دەبێتە بنەمای گۆڕان و پێشکەوتنی هێزی پێشمەرگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م هه‌نگاوه‌ دەبێتە بنەمای گۆڕان و پێشکەوتنی هێزی پێشمەرگە

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی هێزەکانی ئەستۆنیا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پرۆسەی یەکخستن و چاکسازیی به‌ گرنگ وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و هه‌نگاوه‌ دەبێتە بنەمای گۆڕان و پێشکەوتنی هێزی پێشمەرگە".

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكردووه‌ "لیوای ئەندازیار، نەبەز سەڵاح، بەڕێوەبەری چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ کۆلۆنێل ڤێسی، فەرماندەی هێزەکانی ئەستونیا لەهەرێمی کوردستان و شاون راوێژکاری کاروباری پەیوەست بە کەیسی یەکسانیی رەگەزیی لە ئەنجومەنی باڵای خانمان و راوێژکاری سیاسیی کونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە".

ئه‌وه‌شهاتووه‌ "کۆلۆنێل ڤێسی، فەرماندەی هێزەکانی ئەستۆنیا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، باسی گرنگیی پرۆژەکانی پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەت کردووە، هاوکات پرۆسەی ریفۆرمی بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف کردووە، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم هەنگاوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێتە بنەمایەک بۆ گۆڕان و پێشکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئایندەدا".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونیشیكراوه‌ته‌وه‌ "شاون، راوێژکاری کاروباری پەیوەست بە کەیسی یەکسانیی رەگەزیی لە ئەنجومەنی باڵای خانمان و جێڵ راوێژکاری سیاسیی کونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر، لەگەڵ لیوان نەبەز سەڵاح، گفتوگۆیان لەسەر کارەکانی ئەو تیمە تایبەتە کرد  لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، کە سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیەکن لە چوارچێوەی بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگەدا لەسەر پرسی یەکسانیی رەگەزیی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان