کوردستانی

هەڵەبجە یەکەم پارێزگای عیراقه‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ ده‌ستده‌هێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵەبجە یەکەم پارێزگای عیراقه‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ ده‌ستده‌هێنێت

مه‌ودا میدیا-

پارێزگای هەڵەبجە بە فەرمی ده‌بێته‌ ئەندامی تۆڕی شارە بەهێزەکان لە جیهاندا و پارێزگاكه‌ش وه‌ك دەستکەوتێکی نوێ و هەنگاوێکی گەورە ناوى ده‌بات و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئەم دەرفەتە بەکاردەهێنن بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی شاره‌كه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 16ى ئایارى 2024، پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "لە چوارچێوەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ناساندن و بەرزکردنەوەی پێگەی هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان و هاوشانی ئەو شارانەی کە ئەندامن لە تۆڕی شارە بەهێزەکانی جیهان، بەخۆشحاڵییەوە هەڵەبجە لەم تۆڕە کاریگەرەدا وەک ئەندام قبوڵکرا".

راشیگه‌یاندووه‌ "ئەم ئەندامێتییە دەرفەتێكی گرنگە بۆ هەڵەبجە لەکاتێکدا دەرگاکان بە رووی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییدا دەکاتەوە، رێگا خۆش دەکات بۆ ئەو پڕۆژانەی کە ئامانجیان بەهێزکردنی گەنجان و رەخساندنی هەلی کار و پاڵپشتیکردن و پێشخستنی کەرتی گەشتیارییە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئەم ئەندامێتییە هەڵەبجە دەكاتە ناوەندێك بۆ ئەنجامدانی چالاكی و کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی و وۆرک شۆپ بۆ شارەکان و هەڵەبجە وەك پایتەخی ئاشتی دەهێنێتە ئاراوە، ئەمەش رێگەمان پێدەدات ئەزموون، پێویستی و نموونە باڵاكان دەربارەی ئاشتی و پێكەوەژیان لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهانی و ئەندامانی تۆڕەکەدا باس بکەین".

روونیشیكراوه‌ته‌وه‌ "وەک پارێزگای هەڵەبجە ئەم دەرفەتە بەکاریدەهێنین بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی هەڵەبجە، پێکەوە بەردەوام دەبین لە بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش بۆ پارێزگاكەمان، ئەزموون و توانای گەنجانی هەڵەبجە بۆ ئاشتی و پێشکەوتن دەبەینە سەر شانۆی نێودەوڵەتیی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان