تەندروستی
له باره‌ى نه‌خۆشى سورێژه هۆشدارى ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی له باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى سورێژه به شێوه‌یه‌كى خێرا هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێت " نەخۆشییه‌كه ڤایرۆسێکە زۆر ئاسان دەگوازرێتەوە و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردنی منداڵان لە ئاستی جیهانیدا".
د. سەرکار سوورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند ''نەخۆشی سوورێژە زۆر بەخێرایی دەگوازرێتەوە، به‌شێوه‌یه‌كه ئه‌و كه‌سه‌ى كه تووشبووه ده‌توانێت له 10 كه‌سى ده‌وروبه‌رى بیگوازێته‌وه بۆ نۆ كه‌سیان، ئەگەر کوتانیان بۆ نه‌كرابێت".
ئه‌و رێگه‌یانه‌ى ده‌بنه هۆى گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه بریتییه له: پژمین یان کۆکەی کەسی توشبوو بۆ کەسێکی تر، وه نیشانە سەرەتاییەکانی بەزۆری 10 بۆ 12 رۆژ دوای تووشبوون دەردەکەون.
سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی سورێژه‌ش، تایەکی بەرز، ئاوی لووت، سوربوونی چاو و پەڵەی سپی بچووک لە ناوەوەی دەم ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها پاش چەند رۆژێک پەڵەی سوور لەسەر دەموچاو و مل دروستدەبێت و وردە وردە بە بەشەکانی تری جەستەدا بڵاودەبێتەوە.
پ ح ع