کوردستانی

شوێنەوارێك لە گەرمیان دەدۆزرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێنەوارێك لە گەرمیان دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا-
بەهۆی بارانبارین و لافاوی هەفتەی رابردووەوە لە گوندێكی گەرمیان شوێنەوارێك دۆزرایەوە كە مێژووەكەی بۆ سییەكانی سەدەی رابردوو دەگەرێتەوە.

ساڵح محەمەد، بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"لە گوندی پارێوڵەی سنوری ناحیەی قۆرەتوو شوێنەوارێك دەركەوتووە كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیان مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سییەكانی سەدەی رابردوو". 

وتیشی"شوێنەوارەكە پێكهاتووە لە قولەیەك كە پێدەچێت بیری ئاو بووبێت یان شوێنی هەڵگرتنی كەلوپەل و خواردەمەنی بووبێت، بەڵام تا ئێستا بە تەواوی روون نییە كە بۆچی مەبەستێك درووستكراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا نازانن ناوەوەی ئەو شوێنەوارە چی تێدایە، بەڵام لە رۆژانی داهاتوودا تیمەكانی پشكنینی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان پشكنینی تەواو بۆ ئەو شوێنەوارە دەكەن و ناوەوەی دەپشكنن بۆئەوەی بزانن چی تێدایە و بۆچی مەبەستێك درووستكراوە و مێژووەكەشی بە تەواوی بۆ كەی دەگەڕێتەوە. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan