کوردستانی

مونا قه‌هوه‌چى: ده‌بێت گۆڕانكاریی له‌ دابه‌شكردنى كورسى پێكهاته‌كان بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مونا قه‌هوه‌چى: ده‌بێت گۆڕانكاریی له‌ دابه‌شكردنى كورسى پێكهاته‌كان بكرێت

مه‌ودا میدیا-

جێگرى پارتى چاكسازى توركمان رایگه‌یاند، دابه‌شكاریی كورسى پێكهاته‌كان دادپه‌روه‌رى تێدا نییه‌ و پێویسته‌ گۆڕانكاریی تێدابكرێت.

مونا قەهوەچی، جێگری پارتی چاكسازی توركمان رایگەیاند "دادپەروەری لە دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان نییە، پێویستە چۆن لە عیراق بە یەك بازنەیی پێكهاتەكان بەشداری هەڵبژاردن دەكەن، بە هەمان شێوە لە هەرێمیش هەمان شێواز پێڕەو بكرێت".

باسى له‌وه‌شكرد "نووسراو ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵا دەكەین و داوای پێداچوونەوە بە  دابەشكردن و چۆنیەتیی دابەشكردنی كورسییەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دەكەین".

وتیشى "دوای كۆبوونەوەی حزبەكەمان بڕیارمان داوە كە بەشداری هەڵبژاردن بكەین، بەڵام بە مەرجی پێداچوونەوە بە شێوازی دابەشكردنی كورسیی كۆتاكان".

بەپێی بڕیارەكەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پابەند كراوە بە تەرخانكردنی پێنج كورسیی پەرلەمانی كوردستان بۆ پێكهاتەكان، بە شێوەیەك دوو كورسی بۆ هەولێر، دوو بۆ سلێمانی و كورسییەكیش بۆ دهۆك. 


ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان