کوردستانی
داوادهكرێت رێكخراوه نێودهوڵهتییهكان چاودێريى ههڵبژاردنهكانى رۆژئاوا بكهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا داوای لەرێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە بەشداریی بکەن لە چاودێری کردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەرى.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا دهڵێت "داوا لە رێکخراوە حکومیی و ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان دەکەین چاودێریی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان بکەن کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت لەناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا".
پێشتریش ئیدارهى خۆسهریی رایگهیاندبوو "داواکارییەکانی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و بریکارەکانی پارتە سیاسییەکان قبووڵ دەکەن بۆ بەدواداچوون بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە لە 11ی حوزەیران بەڕێوەبچێت".
كۆمسیۆنهكه باسى لهوهشكردبوو "بانگهێشتنامەکەی بەهۆی سووربوونیەتی لەسەر سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و تەرخان کردنی هەوڵەکانی بۆ پاراستنی پاکی و بێگەردی و شەفافیەتی هەڵبژاردنەکان".
ع،ه