کوردستانی

لە گەرمیان لێدانی بیری ئیرتیوازی ئاساییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە گەرمیان لێدانی بیری ئیرتیوازی ئاساییە
مەودا میدیا-
لە گەرمیان لێدانی بیری ئیرتیوازی بەپێی ئەو رێوشوێنە یاساییانەی كە دیاریكراوە ئاساییە و هەركەسێك بە چەند مەرجێك دەتوانێت بیر لێبدات.

حامد جومحە، بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەوی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"لێدانی بیری ئیرتیوازی قەدەغە نییە و كۆمەڵێك رێوشوێنی یاسایی بۆ دیاریكراوە و ئەگەر هەر كەسێك ئەو مەرجانەی تێدابێت دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رێگەی پێدەدرێت بیر لێبدات".

وتیشی"مەرجی سەرەكی بۆ لێدانی بیر بەپێی رێوشوێنە یاساییەكان ئەوەیە كە ئەو شوێنەی بیرەكەی تێدا دەكرێت دەبێت رووبەرەكەی 20 دۆنم زەوی كەمتر نەبێت و بۆ كشتوكاڵكردن بەكاریبهێنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەگەر چەند كەسێك پێكەوە رووبەری 20 دۆنم زەوی بكڕن ئەوا دەتوانن زەوییەكە بەش،بەش بكەن و مامەڵەی دەرهێنانی بیر تەواو بكەن، بەڵام نابێت بەشكردنی زەوییەكە بە سیاجی تەواو و جیاواز بێت، بەڵكو دەبێت هەموو زەوییەكە تەنها یەك سیاجی هەبێت و لە چوارچێوەی ئەو سیاجەشدا سیاجی تر دروست نەكرێت.    
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان