کوردستانی
شاندێكی هەرێم بۆ پرسی كێشەی زەویوزار سەردانی بەغدا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەسەر پرسی كێشەی زەویوزاری كشتوكاڵی لە ناوچە كوردستانییەكان، سەردانی بەغدا بكات.
دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویكردەوە"ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەرپەرشتی فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەكە، بۆ پرسی كێشەی زەویوزاری كشتوكاڵی لە ناوچە كوردستانییەكان سەردانی شاری بەغدا دەكات".
بەپێی راگەیەنراوەكە، شاندەكە لەسەر پرسی زەویوزار چەندین دیدار و كۆبونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ ئەنجام دەدات كە ساڵانێكە كێشەی ئەو زەویوزارانە لە نێوان دانیشتوانی كوردنیشین و هاوڵاتیانی عەرەبی هاوردە هەیە.
لە دوای ساڵی 2003 و پرۆسەی ئازادیی عیراقەوە كێشەی زەویوزار لە نێوان دانیشتوانی كوردنیشین لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیانی عەرەبی هاوردە هەیە و تا ئێستاش بە چارەسەرنەكراوی ماوەتەوە.
ئـ.پـ