کوردستانی
قۆناغی سێیەمی سەرژمێريی دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
قۆناغى سێیه‌مى سه‌رژمێریی له شاره‌كانى عیراق ده‌ستیپێكرد و رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
زیا عەواد کازم، سەرۆکی دەستەی ئاماری عیراق رایگه‌یاند "قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی گشتیی دەستیپێكرد و تا 10ی 12 بەردەوام دەبێت، هاوکات ئەو كەسانەی لەپێشتردا تۆمارنەكراون لەقۆناغی سێیەمدا تۆماردەكرێن".
باسى له‌وه‌شكرد "لە قۆناغی سێیەمدا جگە لە تۆمارکردنی ئەوانەی ناویان نەنوسراوە، پرسیاری تایبەتیش لە دانیشتووان دەکرێت، پرسیارەکانیش لە بارەی تەندروستیی و شوێنی نیشتەجێبوون و بڕوانامە و ئاستی خوێندن و خزمەتگوزاری و کار لێدەکرێت".
لاى خۆیه‌وه مه‌حموود عوسمان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكاری سه‌رژمێریی له هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له هه‌رێمى كوردستان قۆناغى سێیه‌مى سه‌رژمێریی ده‌ستپێبكات و پرسیار له خێزانه‌كان ده‌كرێت كه 70 پرسیاره و هه‌موو بواره‌كانى ژیان و كارى رۆژانه ده‌گرێته‌وه".
ع