ئابووری

ده‌نگۆى گرانبوونى ئه‌م خواردنه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌نگۆى گرانبوونى ئه‌م خواردنه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى زیاتر گرانبوونى نرخى هێلكه‌ بڵاوبووه‌وه‌، خاوه‌نى كێڵگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى هێلكه‌ ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ و نرخه‌كه‌ى جێگیره‌".

ئه‌ركان حسێن، خاوه‌نى پرۆژه‌ى راوكه‌م بۆ به‌رهه‌مهێنانى هێلكه‌ بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "نرخى هێلكه‌ له‌ ئێستادا به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه‌ و وه‌ك پێشووتر هه‌ر پێنج دانه‌ى به‌ هه‌زار دیناره‌، بۆ راستى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له‌ زیاتر گرانبوونى هێلكه‌ ده‌كه‌ن، ده‌توانن سه‌ردانى ده‌یان ماركێت بكه‌ن".

وتیشى "ره‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌س بیه‌وێت ئه‌م بابه‌ته‌ بجوڵێنێت، چونكه‌ له‌ هه‌ر كارتۆنێكدا تاوه‌كو سێ هه‌زار دیناری تریش زیاد بكات، بۆ ده‌ستى هاوڵاتیی هه‌ر یه‌ك حسابه‌ و هه‌ر پێنج دانه‌ى به‌ هه‌زار ده‌بێت بۆیان".

روونیشیكرده‌وه‌ "ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ هه‌ر كارتۆنێك هێلكه‌ بووه‌ته‌ 65 هه‌زار و گرانتر نه‌بووه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وان لێی به‌رپرسن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان